وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێم سەردانی مۆزەخانەی نیشتیمانی عیراقی کرد

کلتور
23:24 - 2022-12-04

لە شاری بەغدا وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێم سەردانی مۆزەخانەی نیشتیمانی عیراقی کرد 

لەدوای تەواو بوونی کۆڕبەندی شارستانیەتە دێرینەکان ،ئەمڕۆ  ٢٠٢٢/١٢/٤ حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێم لە شاری بەغدا سەردانی مۆزەخانەی نیشتیمانی عیراقی کرد .
لەو سەردانەدا وەزیری رۆشنبیری بەشەکەکانی مۆزەخانەی نیشتیمانی عیراقی بەسەرکردەوە کە مێژووی دێرینی عیراقە .
لەو سەردانەی وەزیری رۆشنبیری ھەرێم  ، وەزیری دەرەوەی عێراق و  وەزیری ڕۆشنبیری عێراق و وەزیرانی  رۆشنبیری وڵاتانی  ئێران و  یۆنان و  ئیتاڵیا و نوێنەری unو باڵیۆزی میسرو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان و سەرۆکی رێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردەو ڕۆشنبیری و زانست ئامادە بوون.

شایەنی باسە تەمەنی پارچە شوێنەوارەکانی مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراق زیاتر لە 3 هەزار ساڵە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP