سوبحان عەزیز ئه‌و كارمه‌نده‌ی به‌رگریی فریاكه‌وتن كه شه‌وی بارانه به‌خوڕو به‌لێزمه‌كه‌ی مانگی رابردوو، له سنووری گوندی چیمه‌ن بێسه‌روشوێن بو، ده‌ركه‌وت هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد بو، دوێنێ ئازادیان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، هێزێکی هەواڵگریی فرقەی( 8)ی سوپای عێراق له سنووری گوندی چیمه‌ن، بە گومانی په‌یوه‌ندییكردنی له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش، ئه‌و كارمه‌نده‌ی به‌رگریی فریاكه‌وتن ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه بۆ چاكردنی تاوه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت له‌و ناوچه‌یه بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، كه‌سوكاری (سوبحان) دوای چه‌ندین رۆژ هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی چاره‌نووسی نه‌بو، به‌ڵام دوای هه‌وڵی چڕی بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ به‌دواداچوونی دۆسێییه‌كه، ده‌ركه‌وتووه‌ته دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن هه‌واڵگرییه‌وه له سنووره‌كه، ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه بێ تاوانه، ئازادکراوە.
له سنووری گوندی (چیمه‌ن)ی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك، شه‌وی 25- له‌سه‌ر 26-11-2022 سوبحان عه‌زیز كارمه‌ندی فریاكه‌وتنی قه‌ره‌هه‌نجیر، بێ سه‌روشوێن بوو كه‌سوكاره‌كه‌شی به (كه‌ناڵی كه‌ركوك)یان راگه‌یاند، گومان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP