لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی كۆتاییان هێناوه به سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق و له‌ئێستادا ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دوای پێداچوونه‌وه، بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
وتیشی، چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای گفتوگۆ و په‌سه‌ندكردنی، سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پڕۆژه یاسای بودجه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات كه بره‌كه‌ی له ١٣٠ تا ١٤٠ ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و گفتۆگۆكردنیش له‌سه‌ری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، مانگێك بۆ دوو مانگی پێویسته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP