به‌هۆی كه‌م خستنه‌ڕووی نه‌وت و سستبوونی زیاتری ئابووریی جیهان و زیادبوونی رێژه‌ی توشبوون به كۆرۆنا له‌چه‌ند وڵاتێك، نرخی نه‌وت دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته ده‌وروبه‌ری 81 دۆلار، ئه‌ویش دوای دابه‌زینی 17 سه‌نت له‌نرخه‌كه‌ی، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساس له‌ده‌وروبه‌ری 76 دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س بڵاویكرده‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوی ئۆپیكدا، پرسی گۆڕانكاری له هه‌نارده‌ی نه‌وت تاوتوێ بكرێت و ئه‌گه‌ری به‌هێزیش ئه‌وه‌یه ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌م ئاسته‌ی ئێستایدا بمێنێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP