جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی 42 بانك به‌شدارییان له زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دراو له بانكی ناوه‌ندیدا ده‌كرد، له‌ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره، حه‌وت بانك له زیادكردنه‌كه دورخرانه‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت بانكه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبانگی بانكی ناوه‌ندی و متمانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئێستا رێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلار به‌و 35 بانكه توندكراونه‌ته‌وه.
ڕونیشیكرده‌وه، دابه‌زینی نرخی نه‌وت هۆكارێكی دیكه‌یه كه پاڵ به حكومه‌تی نوێ ده‌نێت جددی نه‌بێت له كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناردا.
وتیشی، حكومه‌ت ناتوانێت به ره‌سمی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبكاته‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیرانیش پێشتر به‌ڵێنیدابو كه‌می بكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش لایه‌نه‌كان به‌ره‌و دروستكردنی كێشه بۆ حكومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێن بۆئه‌وه‌ی له ململانێی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌كاریبهێنن.
ده‌شڵێت، له ڕابردودا گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له فرۆشتنی دۆلاردا ڕویداوه، بانكه‌كانیش به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان پێشكه‌ش ده‌كرد و هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نیش سودیان لێ وه‌رگرتوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP