وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک هونەرمەند

کلتور
16:53 - 2022-12-22


حەمەى حەمەسەعید، وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە شارى هەڵەبجە پێشانگەیەکی شێوەکارى کردەوە و ژمارەیەک هونەرمەندی خەڵات کرد.

لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هەڵەبجە و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومی و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران، لە سێیەم ڕۆژی چالاکییەکانی سیمپۆزیۆمی شێوەکاری هەڵەبجە، وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ کارەکانی سیمپۆزیۆم کردەوە، کە تێیدا چەندین هونەرمەندی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشدارییان تێدا کردبوو.

لەو چوارچێوەیەدا، حەمەى حەمەسەعید،  لەپای بەشداری ونمایشی بەرهەمە شێوەکارییەکانیان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە هونەرمەندان و بەشداربووانی سیمپۆزیۆمەکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP