به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی چین به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆناو كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئه‌مریكا، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ به‌رزترین ئاست له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت، زیاتر له ٧٣ سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ٨٤ دۆلار و ٦٥ سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی رۆژئاوای تێكساسی ئه‌مریكاش ٨٥ سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ٨٠ دۆلار و ٤١ سه‌نت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فرباین و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی حكومه‌تی چین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و وڵاته كۆتوبه‌ندی له‌سه‌ر سه‌ردانیكه‌ران له ده‌ره‌وه لابرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP