به‌های دیناری عیراقی به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر به‌رزبووه‌وه، دوو بانكی عیراقیش فرۆشتنی دۆلاریان به‌نرخێكی هه‌رزان ڕاگه‌یاند، دوای بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دیناری عیراقی له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی ژماره‌ی بانكه‌كان و زیادكردنی بڕی دۆلاری فرۆشراو.
بانكی ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نرخی ١٠٠ دۆلار به ١٤٥ هه‌زار و ٥٠٠ دینار به‌و كه‌سانه ده‌فرۆشێت كه‌ده‌یانه‌وێت گه‌شتـبكه‌ن، به‌مه‌رجێك نابێت بره‌كه‌ی له ١٠ هه‌زار دۆلار زیاتربێت.
هه‌روه‌ها بانكی ئه‌لـعاله‌م ڕایگه‌یاند، ١٠٠ دۆلار به ١٤٦ هه‌زار و ٥٠٠ دینار ده‌فرۆشن به‌هاوڵاتییان به‌مه‌رجێك بره‌كه‌ی له‌دووهه‌زار دۆلار زیاتر نه‌بێت.
به‌پێی بڕیارێكی نوێی بانكی ناوه‌ندی عیراق، ڕێوشوێنه‌كانی خسته‌ڕووی دۆلاریان له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی ده‌روازه‌كانی فرۆشتنی نه‌ختینه‌یی دۆلار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شتیارن یان گه‌شتده‌كه‌ن ئاسان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیشده‌كرێت به‌زیادكردنی بڕی ئه‌و دۆلاره‌ی بانكه‌كان وه‌ریده‌گرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP