نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی ناوه‌ندی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ مسته‌فا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ ژماره‌یه‌ك بانك ئه‌نجامداوه كه ده‌ستیان به فرۆشتنی دراوی بیانی كردوه.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكه‌كان كردوه ئاسانكاری بۆ ڕێكاره‌كانی فرۆشتنی دراوی بیانی بكه‌ن به‌و هاوڵاتیانه‌ی ئاره‌زوی به‌ده‌ستهێنانی ده‌كه‌ن بۆ گه‌شت و چاره‌سه‌ریی و مه‌به‌ستی دیكه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بانكی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركردوه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی سه‌قامگیری له بازاڕی دراوی بیانی‌دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دۆخی ئاسایی، ژماره‌ی فرۆشگای بانكه‌كانیش بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی دو هێنده ده‌كرێن .
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی وتیشی: به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دۆخێكی كاتییه و دوای كاریگه‌رییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاتوه‌ته ئاراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP