مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێوشوێنه تۆكمه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دراوی عێراقی بۆ سه‌پاندنی سه‌قامگیری له بازاڕی ئاڵوگۆڕ گرتویه‌تیه‌به‌ر، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتودا به‌های 100 دۆلار له‌نێوان 145 هه‌زار و 500 دینار تاوه‌كو 146 هه‌زار دینار جێگیری به‌خۆوه ببینێت.
وتیشی، له‌ئێستادا ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری له عێراقدا به‌ڕێژه‌ی 15% زیادی كردوه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌رزه كه سه‌قامگیری بۆ ئابوری نیشتمانی دابین ده‌كات و له هه‌مانكاتدا له‌لایه‌ن یه‌ده‌گی ره‌سمی دراوی بیانی پاڵپشتی ده‌كرێت، كه ده‌گاته 100 ملیار دۆلار".
ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنی دۆلار‌و خێرایی له وه‌رگرتنی ئه‌و دراوه له‌لایه‌ن بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شتده‌كه‌ن ده‌بێته هۆكار بۆ دابه‌زینی به‌رچاوی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار و سه‌قامگیری ته‌واو بۆ بازاڕه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP