جارێكی دیكه به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕاگرتنی خستنه‌ڕووی دۆلار به‌شێوه‌ی حه‌واڵه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه.
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ١٠٠ دۆلار به ١٥٦ هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
بانكی ناوه‌ندی عێراقیش بۆ ئه‌مڕۆ ١٠٨ ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ڕوو و بڕیاره بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌شێوه‌ی كاش ٤٣ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار بخاته‌ڕوو.
بانكی ناوه‌ندی عێراق خستنه‌رووی دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه ڕاگرتووه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و ڕێوشوێنه كارگێڕی و ته‌كنیكیانه‌وه هه‌یه كه ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆلاره‌ی له عێراقدا هه‌یه وڵاتانی هه‌رێمی سودی لێ وه‌رنه‌گرن.
دابه‌زینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار له كاتێكدایه، كه بانكی ناوه‌ندی و وه‌زیری دارایی و حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی دڵنیایی ده‌ده‌ن كه دابه‌زینی به‌های دینار دۆخێكی كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP