بۆ یه‌كه‌مجار و دوای 100 ساڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا شكستیهێنا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه “كیڤن مه‌كارسی نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان نه‌یتوانی له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ به‌لای خۆیدا رابكێشێت.
مه‌كارسی له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا توانی 203 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و 19 په‌رله‌مانتاری لایه‌نگری تره‌مپ بڕیاریاندا ببنه له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنیدا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، له‌دوای سه‌رۆكی وڵات و جێگره‌كه‌یه‌وه سێیه‌مین پۆستی باڵایه، بۆ گه‌یشتنی هه‌ر كه‌سێكیش به‌و پۆسته پێویستی به 218 ده‌نگی ئه‌ندامانییه‌تی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP