ئێران تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و نزیکبوونەوهی
وادهی ڕێککەوتنی لەگەڵ سعودیه سەبارەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی ههردوو وڵات
راگهیاند.
شەریار حەیدەری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی
و پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،
“ئەو نێوەندگیرییەی کە عێراق ئێستا لە نێوان لایەنی سعودیه و ئێراندا ئەنجامی دەدات،
سەرکەوتوو بووە لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و کەمکردنەوەی ناكۆكییهكانی نێوان هەردوو
لایەن تا ئاستێک کە ڕێگە بە گەڕاندنەوەی پەیوەندییە رهسمییهكان دەدات”.
حەیدەری جەختشیلەوە کردەوە، “تاران وەرزی حەج بە
دەرفەتێکی ئیجابی دەبینێت بۆ ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو
وڵات”.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد کە “ حكومهتی ئێران بەنیازه
لە وەرزی داهاتووی (حەج)دا باڵیۆزخانەكهی لە ڕیاز بکاتەوە”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP