ئيلۆن ماسك به‌هۆى له‌ده‌ستدانى 200 مليار دۆلار له سه‌رمايه‌كه‌ى ، وه‌ك يه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ندى جيهان ناسێندراو ناوى له كتێبى گينس تۆمار ده‌كرێت
ئاژانسى بلومبێرگ بڵاويكرده‌وه ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا 200 مليار دۆلارى له‌ده‌ستداوه و به‌مه‌ش ناوى ده‌چێته نێو كتێبى گينسه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاكه سه‌رمايه‌داره كه له مێژوودا له‌ماوه‌يه‌كى كورتدا به‌شێكى زۆرى سامانه‌كه‌ى له‌ده‌ستدابێت.
هه‌روه‌ها ئاژانسەکە بڵاویکردەوە کە سامانی ماسک تا پێنجشەممەی ڕابردوو بۆ 137 ملیار دۆلار دابەزیوە ئه‌مه‌ش له كاتێكدايه كه ساڵى ڕابردوو سامانه‌كه‌ى گه‌يشته 340 ملیار دۆلار،به‌و شێوه‌يه‌ش بوبه دەوڵەمەندترین كه‌سايه‌تى له جيهاندا.
به پێى زانيارييه‌كان هۆکاری خراپبوونى دۆخى دارايى ماسک بۆ دابەزینی بەرچاوی نرخی پشکەکانی کۆمپانیاکەیان (تێسلا) ده‌گه‌ڕێته‌وه کە بڕی 65%ی بەهای پشکەکانی بووە، هەروەها ماسک خۆی ناچار بووە بڕێکی زۆر لە پشکەکانی بفرۆشێت بۆ ئەوەی پارەی کڕینی تویتەر دابین بکات ، کە 44 ملیار دۆلاری تێچووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP