به‌یانی ئه‌مڕۆ عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری، جێگری وه‌زیری پێشوی به‌رگریی ئێران كه تۆمه‌تباربو به "سیخوڕیكردن بۆ بریتانیا" له سێداره‌درا .
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی، دوای چه‌ند مانگێك له ده‌ستگیركردنی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری له سێداره‌دراوه .
عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری له نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2002 جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئێران بوه، هاوكات یه‌كێك بوه له كه‌سه نزیكه‌كانی عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی میهری ئێرانی، له ساڵی 2018دا عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری به تۆمه‌تی سیخوڕی دژی حكومه‌تی ئێران ده‌ستگیركراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی چوه‌ته دادگا و به پشتبه‌ستن به (به‌ڵگه‌نامه‌كان) سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوه.
هه‌رچه‌نده تانه‌شی له بڕیاره‌كه دابوو، به‌ڵام دادگای باڵای ئێران بڕیاری سه‌ره‌تایی و سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌كبه‌ری پشتڕاستكرده‌وه و به‌یانی ئه‌مرۆش له‌سێداره درا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP