به‌گوێره‌ی بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانی، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 17 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.20% و گه‌یشته 84.63 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 57 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 79.26 دۆلار.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی لوتكه‌ی داڤۆس، دو له‌سه‌ر سێی ئابوریناسانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی كه به‌شدارییان له ڕاپرسییه‌كه‌دا كردوه، پێشبینیانكردوه ئه‌مساڵ پاشه‌كشه‌ی جیهانی ڕوبدات و نزیكه‌ی 18%یان پێیانوایه "ئه‌گه‌ری زۆره نرخی نه‌وت نزم ببێته‌وه".
شرۆڤه‌كارانی وزه‌ش ده‌ڵێن، "نه‌وتی خاوی برێنت له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردودا نزیكه‌ی 10% به‌رزبوه‌ته‌وه، چونكه گه‌شبینی به‌رامبه‌ر به كردنه‌وه‌ی چین ئاسۆكانی به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاسۆی ئابوری وڵاتانی دیكه‌ی جیهانی نادیاره".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP