لە ئەڵمانیا دەیان سکاڵا لە دژی ئه‌ندامێكی
پارتی داد‌و گەشەپێدان(ئاكه‌په)ی ده‌سه‌ڵاتدارلە تورکیا تۆمارکرا، دوای ئه‌وه‌ی به
ئاشكرا‌و راشكاوانه داوای جینۆساید‌كردن و کوشتنی ئۆپۆزسیۆنی كرد لە ئەڵمانیا بەتایبەت
کورد.
(مستەفا ئاچیک کۆز) په‌رله‌مانتاری پارتی داد و
گەشەپێدان له کۆبونەوەیەکیدا لە یه‌كێك مزگەوته‌كانی شارۆچکەی (نیوس)ی ئەڵمانیا،
له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی ره‌گه‌زپه‌رستی (گوڕگه بۆره‌كان) كه له لیستی رێكخراوه
تیرۆرسته‌كانه، داوای جینۆسایدكردنی کورد‌و لایەنگرانی (فه‌تحوڵا گولەن)ی كردبو.
(گورگە بۆره‌كان) كه به
باڵی نیمچە سەربازیی پارتی بزوتنەوەی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توندڕەو ناسراون، هاوپەیمانی
سه‌ره‌كی پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتداره كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كات.
لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە،
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی داد و گەشەپێدان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌یدا لەگەڵ ئەندامانی
ڕێکخراوی (گورگە بۆره‌كان) لە شارۆچکەی نێوسی ئەڵمانی رایگه‌یاندوه:"وەک چۆن
مافی ژیانیان لە تورکیا نادەین(كورد‌و لایه‌نگرانی گوله‌ن)، لە ئەڵمانیاش رێگه نادەین
بژین، لە هەموو جیهاندا لەناویان دەبەین"
لە كاردانه‌وه‌ی ئەم داوایه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌دا،
(بوراک چۆپور)، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی (ئایسن)ی ئەڵمانی لە تویتێکدا
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندوه؛"ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی تورکیا بە
ئاشکرا خەڵک هان دەدات بۆ تاوانكاری و ئه‌م بانگه‌یه‌شی ره‌نگه ببێتە هۆی هێرشکردن
و برینداربوون یان کوشتنی نەیارانی تورك لە ئەڵمانیا.
(سه‌نته‌ری ستۆکهۆڵم بۆ
ئازادیی)ش ئاماژەی بۆئەوەكردووه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی داد‌و گەشەپێدان لە ئەڵمانیا
بەهۆی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی بۆ قڕکردنی نەیارانی تورک لە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی سکاڵایه‌كی
زۆر بووەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP