پێوەری (ئای كیو ئایر ــ IQAir)ی نێوده‌وڵه‌تیی سەبارەت بە پیسبوونی هەوای شاره‌كانی عێراق، ئاشکرایکرد، هەولێر لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانی عێراقدایە لە ڕێژەی پیسبوونی هەوادا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی كانونی دووه‌م 2023 ، پێوه‌ری (IQAir) سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی تۆماركردنی رێژه‌ی به‌رزی پیسبوونی هه‌وا له عێراق ئاماژەی ئەوه‌شکردووە كه، جگە لە ئاگری به‌رده‌وامیی غازی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و پالاوگه‌كان، غازی ئۆتۆمبێل، پاشماوەكانی جەنگ، بەکارهێنانی مووه‌لیدە ئەهلییەکانی کارەبا، له هۆكاره‌كانی پیسبوونی (هه‌وا)ی شاره‌كانی عێراقن.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه، "لە نێو ئەو هۆکارانەی دیكه‌ی کاریگەرییان كردووه‌ته سه‌ر کوالیتی هەوای عێراق، ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی ساڵی 2033 کارگەی گۆگردی (ئەلمشراق) بوو كه ماوەی سێ هەفتە به‌رده‌وام بوو، ئه‌و رووداوه‌ش وه‌ك گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مێژوویی دزەکردنی گازی دووەم ئۆکسیدی گۆگرد له جیهاندا تۆماركرا، کە هۆكاره‌كه‌ی هەڵەی مرۆڤ بوو.
ئه‌و پێوەرە راشیگه‌یاندوه، "بەرزترین ڕێژەی پیسبوونی هەوا له شاری هەولێر تۆماركراوه، ئه‌ویش به به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه ته‌نانه‌ت دوو ئه‌وه‌نده لە شاری بەغدا زیاتره".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP