مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بڕیاری لێكۆڵینه‌وه نه‌كردن له رووداوی هه‌ڵواسینی بووكه‌ڵه‌یه‌ك، كه له شێوه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا دروستكراوه، له شاری ستۆكهۆڵم، له‌لایه‌ن دادگای سویده‌وه به‌وپه‌ڕی پووچ و بێ‌مانا ناوده‌بات و به‌شداربووانی رووداوه‌كه‌ش به تیرۆرست ناوده‌بات.
چاوش‌ئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه‌له ئه‌نكه‌ره به‌ڕێوه‌چو، وتی:" كه‌س هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی توركیا نه‌داو بڵێت ئازادیی راده‌ربڕین له سوید هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاره تیرۆر نیه)
وتشی:"ئەگەر سوید پێیوابێت بە یاریکردن به وشه سه‌رنجمان به لارێدادا ده‌بات، ئەوا خۆی فریو دەدات".
باسی له‌وه‌شكرد كه: "ئەوە کارێکی ڕەگەزپەرستانەیەو تاوانی ڕق و کینە لەخۆدەگرێت، بۆیە پێچەوانەی بەها جیهانییه‌كانه و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان به تاوانه"
پێشتر داواکاری گشتیی سوید ڕایگەیاندبو، هیچ نایاساییه‌ك لە ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی ئەو خۆپیشاندەراندا نەبینیوە کە هەفتەی ڕابردوو لە کاتی خۆپیشاندانێکدا بۆ پشتیوانیی لە پەکەکە لە ستۆکهۆڵم، بووکەڵەیەکی هاوشێوەی سه‌رۆكی تورکیایان بە پێیەکانییه‌وه لە نزیک بینای ئیدارەی شارەکە هەڵواسیبوو، بۆیە بڕیاریدا "هیچ لێکۆڵینەوەیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌درێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP