بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدی ده‌نگبدات.
پڕۆژه‌یاساكه له ٢٠ خاڵ پێكهاتووه، كه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی كوردانی ئێزدی و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ سزادانی تیرۆریستانی داعش و هه‌روه‌ها هاوكاری مرۆیی و دارایی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكات، ده‌بێته چواره‌م په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپا كه كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدی به‌جینۆساید ده‌ناسێنێت.
پێشتر په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا له ساڵی ٢٠١٦ و دواتر په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانیان به‌جینۆساید ناساند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP