ئەمڕۆ شەممە 21ی كانونی دووه‌م 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی عێراق، ئامادەکردنی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به ده‌رچووانی زانکۆ و پەیمانگاو بەشە تەکنیکییەکانی ساڵانی ڕابردووی لە سەرتاسەری عێراق راگه‌یاند، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌كه، مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌و پێگه‌یه، پەیوەندی پێوه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رچووانه‌ی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان بۆ دامه‌زراندن و هه‌ماهه‌نگییكردن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كان.
عه‌بدلموحسن ناجی ئه‌لمحێسن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی و سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی ناوه‌ڕاستش رایگه‌یاندوه:"وەزارەتی خوێندنی باڵا کارده‌كات بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ دەرچووانی کۆلێژ و بەشە تەکنیکییەکانی ساڵانی ڕابردو لە سەرتاسەری عێراق لە ڕێگەی پێگه‌یه‌كی ئەلیکترۆنی تایبەت کە بۆ ئەو مەبەستە دامه‌زێرندراوه."
ئەلموحەیسن باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه تایبه‌ته، ناوی سه‌رجه‌م ئەو دەرچوانە و خاوەن کاره دیاره‌كانی لەخۆگرتووه، جگە لە ناوی خاوەن كار‌و كارگه‌كان، بە مەبەستی دامه‌زراندن خستنه‌سه‌ر كاری دەرچووانی زانکۆ تەکنیکیەکان لە هەموو بوارەکاندا و ڕەخساندنی دەرفەتی کار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP