"محه‌مه‌د حه‌نون" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی بازرگانی كۆگاكانی ئاماده‌كردووه بۆ خستنه‌بازاڕی كه‌لوپه‌ل و خۆراكه‌سه‌ره‌كییه‌كان به‌نرخی پاڵپشتیكراو بۆ بریكاره‌كان و سێتێك هێلكه به ٤ هه‌زار و ٧٥٠ دینار و فه‌رده‌یه‌ك ئارد به ٤٠ هه‌زار دینار بۆ بریكاره‌كان دابین ده‌كات و نرخه‌كان به‌و شێوه‌یه جێگیرده‌بێت.
راشیگه‌یاندووه، بریكاره‌كان ده‌توانن به‌و نرخه دیاریكراوه هێلكه و ئارد له‌كۆگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بكڕن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و خۆراكه به نرخێكی گونجاو بۆ هاووڵاتیان.
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، بڕیاره له‌داهاتوودا نرخی مریشك هه‌رزان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك نرخی كیلۆیه‌ك بۆ نیوه‌ی نرخی ئێستا دابه‌زێنرێت هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن بۆ جێگیركردنی نرخی خۆراكه‌كانی تر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تیمه‌كانی چاودێری وه‌زاره‌تی بازرگانی و نوێنه‌رانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی ئابووری له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، به‌دواداچوون بۆ بازاڕ ده‌كه‌ن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر حاڵه‌تێكی ده‌ستكاریكردنی نرخه‌كان ده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP