به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-1-2023 لە شاری (باتۆن ڕوج) پایتەختی ویلایەتی لویزیانا لە باشووری ئەمریکا به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولە له‌نێو یانەیەکی شەوانەدا (12) کەس بریندار بوون.
به پێی میدیاكان ٣ لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لای خۆشیەوە، وتەبێژی پۆلیس، جین مەکنیلی جونیۆر دواتر ڕایگەیاندوه، دۆخی تەندروستیی سەرجەم بریندارەکان جێگیرە.
روونشیکردەوە کە:" نزیك سه‌عات 1:30 بەیانی بە کاتی ناوخۆ (07:30 GMT) و تەقەکردنەکە لە دیۆر بار-لانچ ڕوویداوە.
تا ئێستاش پۆلیس هیچ کەسێکی په‌یوه‌ست به رووداوه‌كه دەستگیرنەکردوه‌و هۆکاری تەقەکردنەکەش روون نییە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP