نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییه‌كانی وشکەساڵی ھاوکاری عێراق دەکات

عێراق
10:41 - 2023-01-23



د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیکرد لە (رۆزماری دیکارلو) نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سیاسی و جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا، لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، ھەروەک بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا دووپاتکرایەوە.

سەرۆک کۆمار جه‌ختیکردەوە، دوای ماوەیەکی درێژ لە چاوەروانی پێکھێنانی حکومەت بەڵام ئەو حکومەتەی پێکھێنرا دەرەنجامێکی ئەرێنی بەدەستھێنا.

لە بەرامبەردا نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی، پشتیوانییەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا دووپاتکردەوە، لە نێویشیاندا بەھێزکردنی ئاسایش و ئارامی و کارکردنی ھاوبەش بۆ دۆسیەی ئاوارەکان و دۆسیە مرۆییەکان. 

ھەروەک دووپاتی کردەوە کە نەتەوەیەکگرتوەکان ھاوکاری عێراق دەکات لەو ئاڵنگارییانەی لە گۆرانی کەشوھەوا رووبەرووی دەبێتەوە و ھاوکاریی دەکات لە کەمکردنەوەی کاریگەرییان وشکەساڵی و وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP