له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی به‌جێهێشتنی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌لایه‌ن كیلیان مباپێی فه‌ره‌نسیه‌وه, له‌ئێستاوه یانه پاریسیه‌كه ده‌ستی كردووه به‌هه‌وڵدان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئاسكه ره‌شه‌كه و ده‌یه‌وێت یاریزانێكی شایسته بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیداره‌ی پاریس هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ست خستنه سه‌ر تواناكانی ماركۆس تۆرامی هاونیشتیمانی چڕكردۆته‌وه, له‌وباره‌یه‌وه تۆڕی تێلی فووتی فه‌ره‌نسی ڕایگه‌یاندوه هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ماركۆس تۆرام له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن لیڤه‌ركوزن كۆتایی دێت و ئه‌وكات یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش ده‌توانێت به خه‌رجیه‌كی كه‌م و سوودێكی مه‌یدانی گه‌وره ماركۆس تۆرام په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP