له‌دوای پیشاندانی ئاستێكی ناوازه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له یاریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر, حه‌كیم زیاش ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی بۆته جێی باس و خواستی ڕۆژنامه جیهانیه‌كان و له نوێترین هه‌واڵدا، فابریزیۆ ڕۆمانۆ شاره‌زا له بازاڕی مێركاتۆی یاریزانان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه, یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له تواناكانی زیاش و چاوبه‌و ئۆفه‌رانه بخشێنێته‌وه كه پێشكه‌شی یانه‌كه‌یان كراوه‌و ده‌كرێت, ئه‌مه‌ش له دوای هه‌وڵدانی هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی ڕۆما و میلان و به‌رشه‌لۆنه دێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی حه‌كیم زیاش, له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا رۆمانۆ رایگه‌یاندوه زیاش ئاره‌زووی ئاڵنگاریه‌كی نوێ ده‌كات و ده‌یه‌وێت ه‌ر چۆنێك بێت ڕیزه‌كانی یانه‌ی بلوز به‌جێبهێڵێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP