ئه‌حمه‌د كایا گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و مۆسیقاری كورده كه له (٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٥٧)دا له شاری مه‌لاتیه باكووری كوردستان له‌دایكبوو. له (١٦ی تشرینی دوه‌می ساڵی ٢٠٠٠) دا كۆچی دوایی كردوه. بنه‌ماڵه‌كه‌ی به هیوای ژیانێكی باشتر ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌سته‌مبوڵ. ئه‌حمه‌د له ئه‌سته‌مبوڵ تێكه‌ڵی سیاسه‌ت ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ سیاسه‌تیش خۆی فێره مۆسیقا ده‌كات، شێعر ده‌نووسێ و له پێناوی بژێوی ژیانیشیدا هه‌موو جۆره كارێك ده‌كات؛ ده‌بێته شۆفێری لۆری و فرۆشیاری گه‌ڕۆك و كرێكار. له ساڵی ١٩٨٥ بڕیار ده‌دا یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانییه‌كانی بلاوبكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی شێوازه‌كه‌ی، شێوازێكی نوێیه ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی شۆڕشگێڕانه‌ن.
هیچ ده‌زگایه‌كی هونه‌ری ئاماده‌نابێت هاوكاری بكات. هه‌ڵوێستی ده‌زگاكان ساردی ناكه‌نه‌وه، به‌هاوكاریی دۆسته‌كانی یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی خۆی به ناوی (مه‌گری بچكۆل) بڵاوده‌كاته‌وه و ڕه‌واجێكی باشی له لای خه‌ڵكی ده‌بێت، به‌ڵام حكوومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات. كه ئه‌م قه‌ده‌غه كردنه خۆی ده‌بێته ته‌بلیغێكی باش بۆ ئه‌لبوم و كایا هۆگری زۆر په‌یدا ده‌كات.
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
گۆڕی ئه‌حمه‌د كایا له پاریس. به توركی نوسراوه: له‌لایه‌ن كچه‌كه‌ی مه‌لیس و ژنه‌كه‌ی گولته‌نه‌وه دروستكراوه به‌و وزه و شه‌ره‌فه‌ی بۆی به‌جێ هێشتن
ئه‌حمه‌د كایا كه به گۆرانییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی لایه‌نگری خه‌ڵكی هه‌ژار و كوردی توركیا ده‌كات، ئه‌م شێوازه‌ی گۆرانیيوتن و لایه‌نگری كه‌مینه‌كان ده‌بێته هۆی له به‌ندیخانه كران و قه‌ده‌غه بوونی گۆرانییه‌كانی كایا و هه‌روه‌ها رێگای گۆرانی گوتنیشی لێ ته‌نگ ده‌كرێته‌وه. له ئاداری ١٩٩٩، كاتێ خه‌لاتی باشترین گۆرانی ساڵ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی وه‌رده‌گرێ، رایده‌گه‌یه‌نێ: (من گۆرانییه‌كی كوردیم له ناو ئه‌لبۆمه تازه‌كه‌م داناوه، چونكه من به ڕه‌سه‌ن كوردم! گومانم نییه گه‌لێ كۆمپانیای مۆسیقا حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌لبۆمه تازه‌كه‌م بڵاوبكه‌نه‌وه! توركیا گرفتێكی هه‌یه به‌ناوی كوردستان، له به‌رئه‌وه من هه‌رگیز له باسكردنی ئه‌م گرفته بۆ ئه‌وانه‌ی دان به‌راستیدا نانێن، ماندوو نابم). دوای ته‌واو بوونی ئه‌م قسانه، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تورك هێرشیان كرده سه‌ری و هاواریان كرد: (خاین! بڕۆ ده‌رێ)، به‌ڵام ئه‌حمه‌د سوورتر بوو.
دادگایی كردن و ده‌ركران له توركیا
دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا له ٣٠ ی نیسان تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت به نیشتمانی، دایه پاڵی و له هه‌موو لایه‌كی توركیاوه توركه تووندڕه‌وه‌كان هێرشیان كرده سه‌ری و هه‌ندێ رۆژنامه‌و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن داوای حوكمی ئیعدامیشیان بۆ كرد. له‌وانه ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت بوو كه یه‌كه‌م بابه‌تی دوو ڕۆژ دوای په‌لاماره‌كه‌ی كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه یه‌كه‌م بابه‌تی دژی كایا بڵاوكردوه به وێنه‌یه‌كی دروستكراو گوایه كایا له به‌رلین كۆنسێرتی كردوه و پاره‌ی بۆ په‌كه‌كه كۆكردۆته‌وه كه هه‌ڵبه‌ستراو بوو دواتریش چه‌ن بابه‌تی دیكه‌ی به دواتا هات . به‌ڵام ئه‌حمه‌د كایا، له به‌رده‌م یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگا ئاماده‌بوو، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه درابوونه پاڵی. له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌حمه‌د كایا چووه ئه‌ورووپا. دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا له دوا دانیشتنی‌دا، به‌بێ ئاماده‌بوونی كایا، سزای ١٠ ده ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و دا.
كۆچی دوایی
له ١٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٠، كاتێ بۆ سازكردنی كونسێرت له پاریس بوو، له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی، كۆچی دوایی كرد‌و له گۆڕستانی ناودارانی پاریس "پیرلاشیز" به‌خاك سپێردرا.
گرنگترین ئه‌لبومه‌كانی
مه‌گری كۆرپه‌كه‌م (١٩٨٥)
تێكئاڵان به ئازار (١٩٨٥)
ئاوازی شه‌به‌ق (١٩٨٦)
كاتێ دێ (١٩٨٦)
دیموكراتی ماندوو (١٩٨٧)
سه‌ربه‌رزده‌كه‌مه‌وه (١٩٨٨)
گوڵێكی نیه‌ت چاك (١٩٨٩)
دیواری خۆشه‌ویستی (١٩٩٠)
توشی به‌ڵا بووم (١٩٩١) به‌رم مه‌كه‌وه ئه‌سوتێی (١٩٩٢)
ناجێگیر (١٩٩٣)
گۆرانیه‌كانم بۆ شاخه‌كانه (١٩٩٤)
بمدۆزه‌وه (١٩٩٥)
ئه‌ستێره و مانگاشه‌و (١٩٩٦)
به‌رامبه‌ر دۆست و دوژمن (١٩٩٨)
پاشمه‌رگ:
خوات له‌گه‌ڵ چاوه‌كه‌م (٢٠٠١)
تۆزێكیش تۆ بگری (٢٠٠٣)
با داواكه‌م بمێنێ (٢٠٠٥)
فرمێسكه‌كانم بوونه هه‌زارساڵه (٢٠٠٦)
بابا-ئه‌رۆ ته‌نهام ئه‌حمه‌د كایا (٢٠١٢)
پاش كۆچی دوایی
دوای خۆی، "گوڵته‌ن"ی هاوسه‌ری ئه‌لبوومه ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ی به‌ناوی "گوێ بگره وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌م" بڵاوكرده‌وه. ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێكه له‌و داكۆكینامه‌یه‌ی ئه‌حمه‌د كایا له‌به‌رده‌م دادگای ئاسایشی نیشتمانی توركیا پێشكه‌شی كرد:
(من له‌سه‌ر چه‌قۆ راوه‌ستاوم! كه‌سێك كه له‌پێناوی گه‌له‌كه‌یدا ده‌جه‌نگێ. ئه‌م داكۆكینامه‌یه‌تان له‌بیربێ... له‌ساڵی ١٩٨٥ مۆسیقارێكی پیشه‌یی بووم. ژنم هێناوه و دوو كیژی حه‌ڤده‌و دوازده ساڵه‌م هه‌یه. سه‌دان سترانم داناوه‌و گه‌لێ ئاوازیشم بۆ كه‌سانی دیكه داناوه. حه‌ڤده ئه‌لبومم بلاوكردۆته‌وه كه چه‌ندان میلیۆن دانه‌یان لێ فرۆشراوه. له‌ولاتانی دنیا كۆنسێرتم كردوه و چه‌ند جارێك وه‌ك گۆرانیبێژی ساڵ له‌لایه‌ن ده‌زگا هونه‌رییه جۆراوجۆره‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردراوم. ته‌مه‌نم چل و دوو ساڵه و له توركیا داده‌نیشم. به توركی بیرم كردۆته‌وه‌و به توركی نووسیومه و به‌توركیش گۆرانیم گوتوه. من مۆسیقارم و هاوولاتییه‌كی ئه‌م دنیایه‌م كه خۆی به‌موڵكی هیچ ناوچه‌یه‌ك نازانێ و هه‌ست و سۆزی رووی له‌مرۆڤه. دڵم ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه جێگای چاكه‌ی گشت زمان و كولتوور و باوه‌ڕو گۆرانییه‌كانی دنیای تێدا ده‌بێته‌وه. تۆمه‌تێكم پێوه لكێنراوه كه ژیانی هه‌ڵگێڕاومه‌ته‌وه. تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت. پێیان گوتووم كه من كه‌سێكی دووبه‌ره‌كی خواز، ئه‌ڵقه له‌گوێ و بێئه‌ده‌ب و بێئه‌قڵ و شێتم. ئه‌م سیفه‌تانه تۆمه‌تی كه‌س و گرووپگه‌لێكی ناسراون. روانگه‌و قسه‌ی مرۆڤێك، كه بنه‌مای هه‌موو ئه‌م تۆمه‌تانه‌یه، له هیچ ولاتێكی پێشكه‌وتوو و یاسا په‌روه‌ردا به تاوان و تۆمه‌ت ناژمێردرێن)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP