یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێك كه پرۆسه دیموكراسییه‌كه
نه‌كرێته ئامانج و لایه‌نه‌كان ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌ده‌ستبهێنن، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا
یه‌كێتی چه‌ند مه‌رجێكی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه كه خزمه‌ت به پرۆسه‌كه ده‌كات و
به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانیش پشتیوانی ده‌كه‌ن.
چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی
هه‌رێمی كوردستان هاوڕان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوته‌ریب
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و پاشان پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی
یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه:"
یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه خۆی
له پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و هه‌مواری یاسای
هه‌ڵبژاردن ده‌بینێته‌وه".
زیاد جه‌بار ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه "ئه‌و مه‌رجانه‌ی یه‌كێتی له‌پێناو هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد داوای
ده‌كات، داوای لایه‌نه‌كانیشه‌و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان دوور له‌ساخته‌كاریی
ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆیان بزانن، تا بتوانین به‌هه‌موومان خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن كه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه ئاشت بكه‌ینه‌وه"
ده‌شڵێت:" یه‌كێتی
له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نۆدا له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتووه كه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن
به‌سازانی لایه‌نه‌كان بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و
رێككه‌وتنه كه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له‌خاڵه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و
یه‌كێتی داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كات".
لایه‌نه‌كان هه‌مواركردنه‌وه‌ی
یاسای هه‌ڵبژاردنیان ده‌وێت
چوار لایه‌نی سه‌ره‌كی
هه‌رێمی كوردستان هاوڕان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاوته‌ریب
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و پاشان پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه:
" هه‌فته‌ی رابردوو چوار حزبی سه‌ره‌كی له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كۆبووینه‌وه و ئاماده‌یی خۆمان نیشاندا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی
پاك و بێگه‌رد".
" رزگار حاجی حه‌مه
وونشیكردووه‌ته‌وه:"هه‌ر چوار لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه و
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرێته‌وه و پاشان هه‌وڵی
پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بدرێت"
ده‌شڵێت: "
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌مان هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانیان هه‌بووه سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد
له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و كاتێك به كۆمسیۆن بدرێت تا بتوانێت تۆماری
ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه".
یه‌كێتی پرۆسه دیموكراسییه‌كان
پشتگوێ ناخات
یه‌كێتی گرنگی به پرۆسه دیموكراسییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و هه‌ڵبژادنیش
وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی گرنگی دیموكراسی جێی بایه‌خێتی.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه:" یه‌كێتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ
جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كانی دیموكراسی بووه له‌هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ڵبژاردنیش یه‌كێكه
له‌پرۆسه گرنگه‌كانی دیموكراسی له‌هه‌موو جیهاندا".
" فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن
و پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان له په‌رله‌مان هه‌بێت داوای یه‌كێتیه كه
ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دوور له‌ساخته‌كاری ته‌زویر به‌ڕێوه‌بچێت،
بێگومان به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانیش هه‌مان داوایان هه‌یه" نێروه‌یی وای وت.
ده‌شڵێت:" یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆچوونی روونه‌و له‌گه‌ڵ
دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن نییه‌و نه‌بووه، به‌ڵام ناكرێت وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو،
له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجامبدرێت كه‌ته‌نها یه‌ك لایه‌ن لێی رازی بێت
و لایه‌نه‌كانی دیكه لێی ناڕازیی بن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP