په‌رله‌مانتار نەرمین مەعروف: پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراق ١٤% دەبێت

کوردستان
21:26 - 2023-01-24



نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراق ١٤% دەبێت و بڕەکەی دەگاتە ٢٨ تریلیۆن دینار.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاندوه‌، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پلاندانان رێژەی دانیشتوانی ھەرێم لە ئێستادا ١٤%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت، بەپێی ماددەی ١٢١ی دەستوریش نابێت پشکی ھەرێم لە ١٤% بودجەی عێراق کەمتر بێت.

وتیشی، ئێستا بودجەی عێراق بە ٢٠٠ تریلیۆن دینار دیاریکراوە، بەوپێیەش پشکی ھەرێم لە بودجەی ئەمساڵ ٢٨ تریلیۆن دینار دەبێت.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP