هەولێر پێشەنگە لە پێشلکاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان

کوردستان
13:34 - 2023-01-25

هۆزان قادر سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا  ٣٠٣ حاڵەتی پێشلکاریی بەرامبەر بە ٣٢٠ رۆژنامەنووس و دامەزراوەکانی راگەیاندن کراوە، ١٥٢ حاڵەتی رێگریکردن لەکاتی رووماڵکردن ئەنجامدراوە ، ٥٠حاڵەتی هێرش و سوکایەتیپێکردن و لێدانی رۆژانامەنووسان تۆمارکراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ٤٠ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتن و شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانیدا تۆمارکراوە، هەروەها ٣٥ حاڵەتی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و حەوت حاڵەتی  تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر رۆژانەمەنووسان هەبووە، کە تەنها یەک سکاڵا بەپێی یاسای رۆژانامەگەریی کاری پێکراوە، حەوت حاڵەتی وەرگرتنی بەلێنامەی رۆژانامەنووسی و چوار حاڵەتی هێرشی ئەلیکترۆنی و ماڵپەرە هەواڵیەکان و دوو حاڵەتی برینداربوونی رۆژنامەنووسان لەکاتی روماڵکردن هەبووە، دوو حاڵەتی هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووس و دوو حاڵەتی تەقەکردن لە رۆژنامەنووسان و دوو حاڵەتی داخستنی دەزگا میدیاکان کراوە. 

لە ڕاپۆتەکەدا هاتووه‌ ، هەولێری پایتەخەت پێشەنگە لە پێشلکاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان، لە ساڵی رابردوودا ٩٧ پێشلکاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە شاری هەولێر کراوە، لە پلەی دووەمدا شاری سلێمانیە بە ٧٧حالەتی پێشلکاریی، شاری دهۆک بە ٧٣ حاڵەت پێشەلکاری، پارێزگای هەڵەبجە  ١٣ حالەت. 

لە کۆتایدا باس لەوەشکراوه‌ كه‌، راپۆرتەکە ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان  و حکومەت و پەرلەمان کونسۆلی وڵات دەکرێت، هیوا خاوازن لەم ساڵدا پێشلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کەمتر بێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP