ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە

کوردستان
21:18 - 2024-07-25

یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد چڕکردووەتەوە و ئامادەکارییەکانیشی بۆ ئەو پرۆسەیە بەردەوامە. 

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانشدا، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری (ی.ن.ک) بۆ بازنەی هەڵبژاردنی سنووری پارێزگای هەولێر و بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن و سەرپەرشتیارانی هەولێر لە بارەگای مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) کۆبوونەوەیەک رێکخرا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا بەچڕی بارودۆخی سیاسی هەرێم و پێویستی هەڵبژاردن تاوتوێکرا

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەرک و بەرپرسیارەتی هەڤاڵانی هەولێر کرا و بەرنامەیەکی گشتگیرتر بۆ  هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەهەمەلایەنی زیاتر و هەنگاوی وردتر داڕێژرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP