مەكتەبی سیاسی ی.ن.ک بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەركردایەتی و هەڵسوراوانی بزوتنەوەکە دەکات.
مەكتەبی سیاسی ی.ن.ک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: لەساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆراندا، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرکردایەتی و هەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین.
هەر لە پەیامەکەدا مەکتەبی سیاسی رایگەیاندووە، ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەکە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان كە خەڵكی كوردستان ئومێدی گەورەیان لەسەر هەڵچنیوە بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمرانیی و خزمەتی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان کە پێمان وایە ئەمە ئامانجی هەموو هێزە دەربەستەکانی کوردستانە.
لەکۆتایشدا مەکتەبی سیاسی جەخت لە هاوبەشی و پێكەوەیی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكاتەوە، بە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەكان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP