له لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵی، پاولۆ ماڵدینی به‌رێوه‌به‌ری ته‌كنیكی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان داهاتووی ستیفانۆ پیۆلی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات، دوای ئه‌نجامه خراپه‌كانی میلان و ئه‌و شكستانه‌ی دووچاریان ده‌بێته‌وه، پاولۆ ماڵدینی وتی: سه‌باره‌ت به دورخستنه‌وه‌ی پیۆلی به به‌ڵێ وڵامتان ناده‌مه‌وه، به‌ڵكو ئێمه متمانه‌یه‌كی زۆرمان پێی هه‌یه و دڵنیام ئاستی یانه‌كه‌مان به‌ره‌و باشتر بوون ده‌بات، پاوڵۆ ماڵدینی له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی وت: ئێمه داوای مانه‌وه‌مان له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی له پیۆلی كردوه، چونكه یانه‌ی ناپۆلی له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، یاریزانه‌كانیش هیچ كێشه‌یه‌كی ده‌روونی و جه‌سته‌ییان نییه و هه‌موویان ئاماده‌ن، دڵنیام به ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP