سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی مەڵبەندی موسڵ-ی كرد

کوردستان
18:06 - 2023-01-30


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠/١/٢٠٢٣هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە  سەردانی بارەگای مەڵبەندی موسڵ-ی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كردو لەلایەن هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی ڕێكخستنی موسڵ و كادیرانی مەڵبەندەوە پێشوازی لێكرا.

‎لەمیانی سەردانەكەیدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لە لێپرسراوی تازەی مەڵبەندی موسڵ كردو  هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

دواتر لە دیدارەكەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە مێژووی دێرینی نێوان گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی موسڵ و دەوروبەری کرد ، هاوکات تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و هەرێمی كوردستان و عیراق بەتایبەتی ئاماژەی بەوە كرد كە سیستەمی فیدڕاڵی لە عیراقدا بەشێوەیەكی تەواو بە هەموو ووردەكارییەكانیەوە جێبەجێ بكرێت دەبێتە هۆی سەقامگیری زیاتر و پێشكەوتنی ناوچەو پارێزگاكانی عیراق .

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا قۆناغەکانی گرنگی پێدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە شاری موسڵ و بەهێزترکردنی پەیوەندییە سیاسی و  کۆمەڵایەتیەکانی پێکهاتەکانی شارەکە گفتۆگۆی لەسەر كرا ، بەتایبەتی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال هەمیشە تەئکیدی لەسەر گرنگی و بایەخی موسڵ و موسڵاوییەکان دەکرد لەسەرئاستی عیراق و ناوچەکە

‎لای خۆیەوە هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەند سوپاسی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدی هاوڕێی كردو جەختی لەوە كردەوە كە كاردەكەن بۆ سەرخستنی بەرنامەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP