به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زی

ئابوری
13:16 - 2023-01-31

به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و به‌های ١٠٠ دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ عێراق و هه‌رێم به‌ ١٦٧ هه‌زار و ٥٠٠ دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بانكی ناوه‌ندی عێراق دوێنێ دووشه‌ممه‌ ٩١ ملیۆن دۆلاری به‌ كاش و حه‌واڵه‌ خسته‌روو، كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕی دراو له‌ عێراق و هه‌رێم ١٠٠ دۆلار به‌ ١٦٧ هه‌زار و ٢٥٠ دینار كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی دراودا، ١٠٠ دۆلار به‌ ١٦٧ هه‌زار و ٥٠٠ دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دابه‌زینی به‌رده‌وامی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار له‌كاتێكدایه‌، كه‌ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌ وه‌كاله‌ت چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ كارده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP