به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی زیاتر دابه‌زی و ١٠٠ دۆلار به ١٦٩ هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت .
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ ١٠٥ ملیۆن دۆلاری خسته‌ڕوو، كه ٥٥ ملیۆن دۆلاری به كاش و ٥٠ ملیۆن دۆلاریشی به‌حه‌واڵه بووه، به‌راورد به رۆژی سێشه‌ممه خستنه‌ڕووی دۆلاری به‌رێژه‌ی ٤٠% زیادیكردووه .
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی دراو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ١٠٠ دۆلار به ١٦٨ هه‌زار دینار كرین و فرۆشتنی پێوه‌كرا، پاش خسته‌ڕووی دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه، به‌های دینار كه‌مێك به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ١٦٧ هه‌زار و ٥٠٠ دینار، به‌ڵام له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، جارێكی‌تر به‌های ١٠٠ دۆلار بۆ ١٦٩ هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌كاتی ئێوارانه‌وه هه‌یه كه بازرگانان له‌و كاته‌دا زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆلار به‌ده‌ستبهێنن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP