روونکردنەوەیەک لە تیمی پارێزەرانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

کوردستان
21:41 - 2023-02-02


سەبارەت بە سکاڵاکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهان، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە؛ هەموو سکاڵاکان لەبەرژەوەندی سەرۆک بافڵ کۆتایی پێ هاتووە و لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش پەسەند کراوە.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەمواری پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیانی پەسەند کردووە، کە تیایدا؛ پەیڕەوی بەڕێوەبردنی یەکێتی گۆڕیوە لە سیستەمی هاوسەرۆکییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکی.

هەروەها ئەو سکاڵایەی کە باس دەکرێت لە دادگای لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر؛ ئەو داوایە لە تایبەتمەندی ئەو دادگا بەڕێزە نیەو ئەو نوسراوەی بڵاو کراوەتەوە تەنیا رونکردنەوەیە نەک بڕیاری دادگا، بۆ زانیاری هەموو لایەکیش؛ جارێکی تر بڕیار لەو داوایە نادرێت بە هۆکاری ئەوەی پێشتر ئەم داوایە حسم بووە و پلەی کۆتایی وەرگرتوە. 

ئینجا بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی نەک تەنها پۆستی نییە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بەڵکو یەکێکە لەدەرکراوەکان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی.

تیمی پارێزەرانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP