دەستەی گشتیی کەشناسی عیراق رایگەیاند، به‌یانی ئه‌مڕۆسه‌عات 5:45 ده‌قیقه زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.6 پله به پێوه‌ری ریخته‌ر لە باکووری رۆژهەڵاتی خانەقین روویداو هاووڵاتیان هه‌ستیانپێكردوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زه‌مین له‌رزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری ریخته‌ر له ناوچه‌كانی رۆژئاوای پارێزگای کرماشانی داوه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی ته‌سنیم-بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌عات6:21 ده‌قیقه بەکاتی رۆژهەڵاتی کوردستان، زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 4.7 بە پلەی رێختەر لە قوڵایی 10 کیلۆمەترو لە دووریی 16 کیلۆمەتر، له ناوچەکانی رۆژئاوای کرماشانی داوه‌و له شارەکانی سەرپێڵی زەهاو و قەسری شیرین هه‌ستیپێكراوه.
ناوەندی زه‌مینلەرزانیی زانکۆی تارانش رایگه‌یاندوه، قووڵایی بومەلەرزەكه 10 كیلۆمه‌تر بووه‌و نزیكه‌ی 20 کیلۆمه‌تر لە قەسری شیرینەوە دوور بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP