جه‌مال كۆچه‌ر: سودانی پێشنیازیكردوه‌ به‌های 100 دۆلار بكرێت به‌ 135 هه‌زار دینار

ئابوری
22:09 - 2023-02-04

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیازیكردوه‌ به‌های 100 دۆلار بكرێت به‌ 135 هه‌زار دیناری عێراقی .
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ قه‌یران و كێشه‌ و گرفتێك بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ئارادا نیه‌.
وتیشی: بانكی ناوه‌ندی له‌ماوه‌ی ڕابردودا زیاتر له‌ دو ترلیۆن دیناری چاپكردوه‌.
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی دۆلار ئاشكرایكرد، سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیازیكردوه‌ به‌های 100 دۆلار بكرێت به‌نزیكه‌ی 135 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كان كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانان و هاوڵاتیان ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هه‌نگاوه‌ پێویسته‌كان له‌ سودانیه‌وه‌ بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار گیراونه‌ته‌به‌ر كه‌ یه‌كێكیان به‌كارهێنانی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و ئاسان و ساده‌یه‌ له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران تا دۆلاریان به‌ئاسانی ده‌ستبكه‌وێت"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP