وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازیی له چاكسازییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه ده‌بێت رێگری له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار له عێراق بكرێت و هاوكات ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵی نێوان پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراده‌كات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه برایان نیڵسن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا پێشوازیی له هه‌نگاوه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق كردووه بۆ چاكسازیكردن له سێكته‌ری بانكی و هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌رگرتن له بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار به شێوه‌ی نایاسایی.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، 3ی ئه‌م مانگه ، عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق و برایان نیڵسن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له ئیستانبوڵ كۆبوونه‌وه و باس له گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنی نوێ له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له عێراق كرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP