به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 6-2-2023 زنجیره‌یه‌ك زه‌مینله‌رزه به گوڕی (7.8) پله به پێوه‌ری ریخته‌ر ، له شاره‌كانی (عوسمانی) له باشوور‌و (شانلی ئورفه) له (باشوری رۆژهه‌ڵات) ی توركیای هه‌ژاندو به وته‌ی پارێزگاری ئه‌و دوو شاره لانیكه‌م 53 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پارێزگاری (ماڵتا)ش به كه‌ناڵی (تی ئاڕ تی)ی توركیای ڕاگەیاندووە كه:" لانیكه‌م ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٢٠ کەسیش برینداربوون."
( ئاژانسی ئه‌نادۆڵ)ش بڵاویکردەوە، لە پارێزگای (عوسمانییە) لانیکەم 5 کەس کوژراون.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و زنجیره زه‌مینله‌رزه به‌هێزه‌ی توركیاوه، لە ناوچه جیاجیاكانی سوریاش نزیکەی ٦٣ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی توركیا لە قوبرس، لوبنان، سوریا، ئوردن، عێراق و میسر هەستی پێکراوه، بەهۆیەوەش ژماره‌یه‌ك باڵەخانە داڕماون و به‌شێك له دانیشتووانی ئەو وڵاتانه‌ش له ترسا له ماڵه‌كانی خۆیان ده‌رچوون و چوونه‌ته‌سه‌ر شەقامەكان.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئه‌ڵمانیا بۆ زانستە جیۆلۆجییەكان رایگەیاندوه:" زه‌مینلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە نزیک شاری کەهرامان مه‌رعه‌ش ڕوویداوە."
شایەتحاڵێکش له شاری (ئامه‌د) بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز وتوویه‌تی:" زه‌مینلەرزەکە نزیکەی ده‌قیقه‌یه‌كی خایاندووە و پەنجەرەکانی شکاندووە."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میدیاكانی سوریا بڵاویانكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ دووشەممە 6-2-2023، :"لە ئەنجامی ئه‌و زه‌مینلەرزەیه‌ی له باکوری سوریا روویداوه لانیکەم 42 کەس گیانیان لەدەستداوەو ژماره‌یه‌ك باڵەخانەش له‌ناوچه‌كه رووخا‌و و داڕماون.
ئاژانسی هەواڵی سوریا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، لە ئەنجامی زه‌مینلەرزەکەدا لە شارەکانی حەلەب، حەما و لازقیە لانيكەم، 50 کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه هه‌ر به‌هۆی زه‌مینلەرزەکە باڵەخانەیەکی 8 نهۆمی لە شاری حەما داڕماوه، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخرێتەڕوو کە ئایا قوربانی هەبووە یان نا.
پێشتر سەنتەری نیشتمانیی زه‌مینلەرزەکە لە سوریا ڕایگەیاندبوو، 4 زه‌مینلەرزەکە بە گوڕی 5 پلە لەسەر پێوەری ڕێختەر له شاری ئیسکەندەرونه‌ی داوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP