هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم راگیرا

کوردستان
15:09 - 2023-02-06


به‌هۆی كاریگه‌ریی و مه‌ترسییه‌كانی زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ باكوری كوردستان و توركیاو رۆژئاواو سوریاو باشووری كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی راگه‌یاند.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، "بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی توركیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو، هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیراوە".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیراو، بڕیارە دوای تەواوبونی كارەكانی پشكنین  پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێبكاتەوە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP