ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 81دۆلار 83 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و به‌راورد به دوێنێ نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌ته‌وه.
به‌پێی داتاكانی، بازاڕی جیهانی نه‌وت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له‌مڕۆدا به 74 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و نرخه‌كه‌ی به‌راورد به دوێنێ كه‌مێك به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له چین كه ناوه‌ندێكی كاری گه‌وره‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهانه نرخی نه‌وت روی له دابه‌زین كرد‌و له كاتێكدا پێشتر پێشبینی ده‌كرا له وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵدا به‌های سوته‌مه‌نی به‌هۆی دۆخی ئه‌وروپاوه زۆر به‌رز ببێته‌وه.
نرخی نه‌وت له دوای شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا به‌رده‌وام نرخه‌كه‌ی به‌رزو نزم ده‌كات و ماوه‌ی رابردوش چین ئه‌و رێكارانه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا گرتوبویه به‌ر هه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر بازاڕی نه‌وته‌وه هه‌یه.
هاوكات به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوری كوردستان و توركیا، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهان ڕاگیرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP