داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت

ئابوری
10:49 - 2023-02-10

شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە کەمتر لە حەوت ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 4-2- 2023 تا 10-2-2023 راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 6 ملیار و 106 ملیۆن و 211 هەزار و 348 دینار بووە ، بەجۆرێك كە 5 ملیار و 539 ملیۆن و 946 هەزار و 1 دیناری واتە %91 نەختینەیە و هەروەها 556 ملیۆن و 265 هەزار 338 دینار واتە %9 بەشێوەی چەكە و هەروەها 1ملیۆن مقاصەیە واتە %0 .
بڕی ئەم داهاتە لە کاتێکدایە 3 رۆژی کۆتایی هەفتەی رابردوو پشووی رەسمیی بووەو هیچ داهاتێکی تێدا تۆمارنەکراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP