بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتیی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رجده‌كرێت

ئابوری
13:42 - 2023-02-13


بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕی پارەی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2015 و 2016،  خەرج دەكرێت.

د. نەرمین مەعروف غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "وەك ئەوەی بەڵێنم دابوو بە جوتیاران كە بەردەوامبم لە هەوڵەكانم بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان، بۆیە لەدوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر خەرجكردنی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی رابردووی 2015 و 2016، ئەمڕۆ دوو شەممە 13-2-2023،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی دانەویڵە سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاگاداریكردمەوە كە سبەی چەكی پارەی ئەو دوو ساڵە خەرجدەكەن".

راشیگەیاند: "بڕی پارەی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2015 و 2016،  272 ملیار دینارە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP