بەرشەلۆنە و مانچستەریونایتد لەئەوروپالیگ بە تامی چامپیۆنزلیگ یاری دەكەن

وەرزش
15:22 - 2023-02-15

بەرشەلۆنە و مانچستەریونایتد لەئەوروپالیگ بە تامی چامپیۆنزلیگ یاری دەكەن
ئاكۆ بیبانی

دوو یانە زلهێز و ڕكابەرەكەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ، دوو یانە پڕ لە ئەستێرەكەی ئەوروپا چێژی زیاتر و گوڕوتینی نوێ دەبەخشن بە یۆرۆپا لیگ و ئەو پاڵەوانێتیە هاوشێوە چامپیۆنزلیگ لێ دەكەن .
دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی گروپەكان ماڵئاوایكرد راستەوخۆ گەیشتە یارییەكانی یۆرروپا لیگ و لەوێشدا و لە قۆناغی شانزە بەرەنگاری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەبێتەوە ، لە ئێستادا بارودۆخی هەردوو یانە لە خولی ناوخۆی وڵاتەكانیان لە ترۆپكدایە و ئاستی سەرنج راكێش پێشكەش دەكەن ، بەرشەلۆنە لە لالیگا لە پلەی یەكەمی ریزبەندیە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ڕكابەری  11 خاڵە ، هەرچی یانەی شەیتانە سورەكانە بەسەركردایەتی تین هاگی راهێنەر ، پلەی سێیەمی ریزبەندی پریمەرلیگی گرتوە بە 46 خاڵ ، بۆ ئەو یارییە كەتیبەكەی تینهاك بێ بەش دەبێت لە تواناكانی مارسێل ساپێتەرزی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكە ئەویش بەهۆی كۆبونەوەی كارتە زەردەكانی لەگەڵ یانەی بایرن میونشین ، هەرچی یانەی بەرشەلۆنەیە ، چاڤی راهێنەری گەشبینە بە ئاست و ئەنجامی یانەكەی و پێی وایە یاریزانەكانی بەتەواوی لە رۆژی خۆیاندان و دەدرەوشێنەوە ، ئاراوخۆ لە هێڵی بەرگری یاریزانێكی پڕ ووزەو كاریگەرە ، لە هێڵی ناوەندی پیدرێ و گاڤی داهێنەر و داینەمۆی یانەكەن و لیڤاندۆفیسكیش لە هێڵی هێرش بردن ئومێدی یانە كەتەلۆنیەكەیە، مێژووی ڕووبەرووی بونەوەی نێوان هەردوو یانەكەش بە جۆرێكە كە یانەی بەرشەلۆنە پشكی شێری  سەركەوتنەكان بەركەوتوە لە دیدارەكانی نێوانیان ، بە جۆرێك هەردوو یانە لە 13 یاریدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكان بەرەنگاری یەكتربونەتەوە ، لە شەش یاری نێوانیاندا كەتەلۆنییەكان بەسەركەوتن شادبوون ، هەرچی شەیتانە سورەكانە تەنها لە سێ یاریدا توانیویانە سەركەوتن دەستەبەربكەن ، چوار یاری نێوانیان بەیەكسانبوون یەكلای بۆتەوە ، لە دواین چوار یاری نێوانیاندا دوو یاری بەیەكسكانبوون كۆتایی هاتوە ، لە مێژوودا یانەی بەرشەلۆنە دوو جار بەسەر جەستەی ئەهریمەنە سورەكان تیپەڕبوەوە و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دەستەبەركردوە ، یاری چوونی نێوان هەردوو یانە رۆژی 5 شەممە لەسەر یاریگای كامپ نۆ ئەنجام دەدرێت و یاری گەڕانەوەش 23 ی هەمان مانگ لە ئۆلترافۆرد جەنگی گەڕانەوە بەرپا دەكرێت . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP