وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ئاشكرا ده‌كات

ئابوری
12:31 - 2023-02-23

باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، " یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، گۆڕینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناره‌ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌، ".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سه‌رۆك وه‌زیران داوای له‌ وه‌زیری دارایی كردوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی تازه‌ی دینار، جارێكی دیكه‌ هه‌مو ژماره‌كانی ناو بودجه‌ هه‌موار بكرێنه‌وه‌،

وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق راشیگه‌یاند، دوهه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌واوكراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار بڕیاردراوه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ بودجه‌كه‌دا بكرێت، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ په‌سه‌ند بكات".

ئاشكراشی كرد، "له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 70 دۆلار خه‌مڵێنراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دۆخی بازاری وزه‌و گۆڕانكارییه‌جیهانیه‌كان دیاریكراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات توشی كورتهێنان نه‌بێته‌وه‌".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP