خالد سلێمان ڕۆژنامەنووسی تایبه‌تمه‌ند له
بواری ژینگە، وێنەیه‌كی شۆكهێنه‌ری ده‌ریاچه‌ی (حەمرین)ی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه کە:" دەرئەنجامەکانی وشکبوونی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه
مه‌ترسیداره‌و كاریگه‌رییه‌كانی هەموو کەسێک لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ده‌گرێته‌وه.
سلێمان له ئه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
نووسیویەتی:"کێ عێراق لە تینوێتی ڕزگار دەکات؟ ئه‌ی دسه‌ڵاتداران، ئەی خه‌ڵكینه،
چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی عێراق، ئەوەی لەم وێنەیەدا دەیبینن، ناوچه‌یه‌ك له دەشتاییه‌کانی
عێراق نییه، به‌ڵكو پاشماوه و وێرانه‌ی دەریاچەیەکە، ناوی (حەمرین) بوو"
ئاماژەی بۆئەوەشکردووه كه:"دەریاچەکە
وشک بووەتەوەو بنەکەی بووە به وشكایی، ئایا دەکرێت ئاو لە تورکیا و ئێران‌دا عه‌مبار
بكرێت، لەکاتێکدا عێراقییەکان لە تینوێتیدا دەمرن؟ دەرئەنجامەکانی ئەم وشکبوونەوەیە
بۆ هەموو کەسێک لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ترسناک دەبێت”.
باسی له‌وه‌شكردوه: “سەقامگیریی و ئاسایشی کۆمەڵگاکان
لەسەر بنەمای ئەم جۆره حەوزە ئاوییانە دامەزراوە و له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونیانشدا هەموو
شتێک دادەڕووخێت و له‌ناوده‌چێت”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP