چاوه‌ڕوانده‌كرێت 16-3 ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ رابگه‌یه‌نرێت

کوردستان
19:00 - 2023-03-12



ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لة فراكسيؤنى (یه‌كێتی)ش ده‌ڵێت: "دانپێدانانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانيان بووە‌".

ئةمة لةكاتيَكدا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژی 16 ی ئادار له‌ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، كؤتا بڕیار له‌سه‌ر تةواوبوونى ريَكارةكانى به‌پارێزگابوونی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه رابطةيةنريَت.

چرۆ حه‌مه‌ شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی رايگه‌یاند:"وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ 18-1-2023، داوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌م ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه‌".

" چرۆ حه‌مه‌ شه‌ریف وتى:" له‌ئێستادا نوسراوه‌كه‌مان گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 16 ی ئادار و له‌ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیار له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی شاره‌كه‌ بدات"


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP