داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری به‌غدا ده‌بێت

ئابوری
16:25 - 2023-03-17

راوێژكارێكی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكردووه‌، به‌پێی لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان، داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌ هه‌ژمارێكی دیاریكراو و له‌ژێر چاودێری به‌غدا ده‌بێت.
هیشام ریكابی راوێژكاری راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك، وه‌زیرانی عیراق، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، لێكتێگه‌یشتن و وردبینی باڵا له‌ نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم هه‌یه‌ و ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش له‌ یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وه‌ك چۆن له‌دوای ساڵی 2012ه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌ هه‌ژمارێكی دیاریكراو و له‌ژێر چاودێری حكومه‌تی فیدڕاڵی دانرا، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌شدا سه‌رجه‌م هه‌ژماره‌كانی تر داخران، ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌ نوێیه‌ی نێوان هه‌ردوولاش هاوشێوه‌ ده‌بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP